SANKO HOSPITAL

sankomedicaltourism@sankotip.com

نەخۆشی نێودەوڵەتی

Prof. Dr. Zarema KARBEN

لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٦٠ لە شاری بیشکێک لە قەرغیزستان لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٧ خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە.

لە ساڵی ١٩٨٣ لە زانکۆی قیرغیزستان فاکەڵتی پزیشکی دەرچووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٩ پسپۆڕییەکەی لە نەخۆشییەکانی دڵ تەواو کردووە و نازناوی “پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ” و “پڕۆفیسۆری یاریدەدەر”ی بەدەستهێناوە.

لە ساڵی ١٩٩٣ وەک “پڕۆفیسۆری یاریدەدەر” لە بەشی دڵ لە زانکۆی چکورۆڤا کاری کردووە، لە چوارچێوەی پرۆگرامی TÜBİTAK Doprog.

ساڵی 1995 بووەتە هاووڵاتی تورک و لە هەمان ساڵدا بڕوانامەی هاوتای فاکەڵتی پزیشکی وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٩٧ بڕوانامەی هاوتای پسپۆڕی دڵ لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی چوکرۆڤا وەرگرتووە و لە هەمان ساڵدا وەک پسپۆڕی دڵ لە نەخۆشخانەی زانکۆی گازیانتێپ سانکۆ دەستی بە کارکردن کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی هاوتابوونی بڕوانامەی پرۆفیسۆری یاریدەدەری وەرگرتووە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ وەک پرۆفیسۆر لە بەشی دڵ لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی سانکۆ دامەزراوە. پڕۆفیسۆر دکتۆر کاربێن خێزاندار و دایکی یەک منداڵە، بە تایبەتی حەزی لە شێوازەکانی دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی بەرزی فشاری خوێنی سییەکانە و بڵاوکراوەی نیشتمانی و نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتانە هەیە.

یەکەکانی پزیشکی

دەتوانن بەپێی بەش یان بە ناوی پزیشک بگەڕێن.